سەرۆك وەزیران جەخت لە گرنگی هەنگاوی بەپەلە دەكات بۆ پشتیوانی گەلی فەڵەستین كە رووبەڕووی دوژمنكارییەكی ئاشكرا بونەتەوە

سیاسی
  • 18-10-2023, 19:25
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، تەئكیدیكردەوە: لە گرنگی هەنگاوی بەپەلە بۆ پشتیوانی لە گەلی فەڵەستین كە رووبەڕووی دوژمنكارییەكی ئاشكرا بونەتەوە.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی پێشوازی لە سەرۆكی پەرلەمانەكان و شاندەكانی عەرەبی بەشداربووی سی و پێنجەمین كۆنفرانسی بەپەلەی یەكێتی پەرلەمانی عەرەبی كرد كە لە بەغدادی پایتەخت بەڕێوەچوو بە مەبەستی تاوتوێكردنی پێشهاتەكانی دۆخی شاری غەززە و هێرشی زایۆنیستی بۆ سەر ناوچە داگیركراوەكانی فەڵەستین.
    ئاماژەی بەوەشكرد: سودانی بەخێرهاتنی شاندە بەشداربووەكانی كرد، و پیرۆزبایی بەڕێوەچوونی كۆنفرانسی بەپەلەی لێكردن بۆ تاوتوێكردنی ئەو بارودۆخە تراژیدیایەی  بەسەر گەلی فەڵەستین دا هاتووە.
    بەگوێرەی بەیاننامەكە، سودانی تەئكیدیكردەوە، لە هەڵوێستی پرەنسیپی عێراق بەرامبەر بە پرسی فەڵەستین و گرنگی كاری بەپەلە بۆ پشتیوانی گەلی فەڵەستین، كە رووبەڕووی دوژمنكارییەكی ئاشكرا و تاوانی جەنگ و هەوڵی جینۆساید دەبنەوە، دوای ئەوەی كە دەسەڵاتدارانی داگیركاری زایۆنی بەردەوامن و مەدەنییە ئاشتیخوازەكانیان دەكەنە ئامانج.
    ئاشكراشیكرد: ئەو بۆردومانە دڕندانەیەی كە ئێوارەی دوێنێ نەخۆشخانەی مەعمەدانی لە غەززە كردە ئامانج و بووە هۆی شەهیدبوون و برینداربوونی سەدان منداڵ و ژن، تاوانێكی قێزەونە كە پێشێلكردنی هەموو ڕێككەوتننامەكان و یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەكانە، هەروەك داوای لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و دامەزراوە و ئۆرگانە پەرلەمانی و سیاسییەكان كرد، كە گەلی ستەملێكراوی فەڵەستین ڕزگار بكەن و مافی ڕەوای تەواویان بۆ دامەزراندنی دەوڵەتەكەیان لەسەر خاكی نیشتمانی خۆیان بۆ دەستەبەر بكەن.