به‌غداـ INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمان، عەتوان ئەلعەتوانی دووپاتی کردەوە کە میوانداریکردنی وەزیرانی دارایی فیدراڵی و هەرێم قۆناغێکی نوێی له‌مامەڵەکردن لە نێوان ناوەند و هەرێم به‌رپا ده‌كات.
عەتونی لە بەیاننامەیەکدا که بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ڕایگەیاندووه: میوانداریکردنی لیژنەی دارایی وەزیرانی دارایی فیدراڵی و هەرێم به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوونه لە ڕاستییەکان، وروونیكرده‌وه كه‌میوانداریكردنیان قۆناغێکی نوێی له‌مامەڵەکردن لەنێوان حکومەتی ناوه‌ندی و هەرێم لەسەر بنەمای چارەسەرکردنی هەموو کێشەکان لە ژێر سەقفی دەستوور و ڕێنماییەکانی یاسایی بودجدا به‌رپا ده‌كات.
ئاماژەی بەوەشکرد" كه‌لیژنەی دارایی ئەرکی چاودێریکردنی ڕادەی پابەندبوونی هەرێمی کوردستان بە جێبەجێکردنی مادەی 12ی یاسای بودجەی پێسپێردراوە".
هه‌روه‌ها جەختیشی لەوەش کردەوە" کەدەبێت هەموو داهاتە فیدراڵیەکان بچنە ناو گەنجینەی ده‌وڵه‌ت، وتی" لیژنەی دارایی پەرلەمانی نوێنەرایەتی هەموو چین و توێژەکانی خەڵک دەکات بەبێ جیاوازی".
هه‌روه‌ها هه‌ر ئەمڕۆ لیژنەی دارایی پەرلەمان میوانداری وەزیرانی دارایی فیدراڵی و هەرێمی کرد.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بەده‌ستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە" میواندارییەکە بۆ گفتوگۆکردن بوو لەسەر داهاتی هەرێم و جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی بودجە هاتووە".