وەزیری دارایی: كوردستان هیچ بڕە پارەیەكی نەخستوەتە سەر ئەژماری گەنجینەی هەرێم

ناوخۆ
  • 18-10-2023, 17:59
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری دارایی تەیف سامی، تەئكیدیكردەوە: كە حكومەتی كوردستان هیچ بڕە پارەیەكی نەخستۆتە سەر ئەژماری گەنجینەی هەرێم.
    فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لەبەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: لەژێر راسپاردەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران، لیژنەی دارایی بە سەرۆكایەتی عەتوان عەتوانی سەرۆكی لیژنەكە و بە ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامانی، ئەمڕۆ دانیشتنێكی فراوانی لەسەر بنەمای لایەنی چاودێری ئەنجامدا، تیایدا كە میوانداری وەزیری دارایی فیدراڵی تەیف سامی و وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان ئاوات شێخ جەناب و سەرۆكی دیوانی چاودێریی فیدراڵی عەمار مەشهەدانی و سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی وەزیرانی هەرێم و شاندی یاوەری بۆ بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی و داهاتە نەوتی و نانەوتییەكان لە هەرێم، جگە لە دۆسیەی ئەو قەرزانەی پێیدراوە.
    هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە،  جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران شاخوان عەبدوڵا  لە میانی دانیشتنەكەدا، جەختیكردەوە: لەسەر ئەوەی كە ئەنجومەن پشتگیری لە هەموو ئەو ڕاسپاردانە دەكات كە لەلایەن لیژنەی داراییەوە وەرگیراون بۆ گەیشتن بە ئەنجامە بەرهەمدارەكان، ئەمەش ئاماژەیە بۆ پەرۆشی لیژنەكە بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی ئەم دۆسیەیە بە شێوەیەك كە دڵنیابێت لە گەیشتن بەو بەرهەمانەی كە لەگەڵ پێداویستییەكانی شەقامدا بگونجێت.
    بەپێی بەیاننامەكە، سەرۆكی لیژنەی دارایی رایگەیاندووە: كە گرفت هەیە سەبارەت بە جێبەجێكردنی بڕگەكانی بودجەی پەیوەست بە هەرێمی كوردستان، كە پێویستی بە هەوڵی هاوبەش هەیە، و ئاماژەی بە گرنگی دانیشتنەكە كرد بەمەبەستی گەیشتن بە ئەنجامی هەمەلایەنە، و وتیشی: لیژنەی دارایی ئەركی بەدواداچوونە لەسەر ڕادەی پابەندبوون لە جێبەجێكردنی مادەكانی 12-13-14، پەیوەست بە داهاتی نەوتی و نانەوتی و باج لە هەرێم، و رونیشیكردەوە: كە بابەت هەیە پێویستی بە چارەسەری ڕاستەقینە هەیە لەنێوان ناوەند و هەرێمدا.
    لای خۆیەوە وەزیری دارایی فیدراڵی تەیف سامی روونیكردەوە: وەزارەت بەپێی یاسای كارگێڕی دارایی و بودجەی فیدراڵی كاردەكات لە بواری دارایی و جێبەجێكردنی پڕۆژەكاندا، هەروەها ئاماژەی بە كردنەوەی هەژمارێك كرد لەسەر ئەو بنەمایەی كە هەرێم ناچارە داهات بەو شێوەیە دابنێت كە نوێنەرایەتی گەنجینەی هەرێم دەكات، بەڵام هیچ بڕە پارەیەكی تێدا دانەنراوە، و پێداچوونەوە بە ڕێوشوێنەكانی وەزارەتی دارایی دەكات لەسەر وردەكارییەكانی پەیوەست بە ماددەكانی پەیوەست بە هەرێم لە یاسای بودجەی فیدراڵیدا.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: كە لیژنەكە گوێی لە پێداچوونەوەی سەرۆكی دیوانی چاودێری عەمار مەشهەدانی گرت، سەبارەت بە ڕێكارەكانی دیوان بۆ بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی بڕگەكانی بودجە و ئامادەكردنی ڕاپۆرتێكی ورد و دەركردنی ڕاسپاردەی تایبەت سەبارەت بەو بڕگانە، ئەوە جگە لە پێشكەشكردنی تێبینییەكان سەبارەت بە وردبینیكردنی ئەو زانیاریانەی كە وەرگیراون، و ئاشكراشیكرد: كە سبەی ڕاپۆرتی كۆتایی سەبارەت بە وردبینیكردنی تەواوی داتابەیسەكە پێشكەش دەكرێت.
    لە بەشێكی تری بەیاننامەكەدا هاتووە، كە وەزیری دارایی و ئابووری لە هەرێمی كوردستان ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی كێشەكان و بارودۆخی گشتی میكانیزمی جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی بودجە پێشكەشكرد، ئەوە جگە لە گفتوگۆكردن لەسەر پشكی هەرێم لە بودجەدا و وردەكارییەكانی ڕێككەوتنی ڕاستەقینە و خەرجییەكان بۆ پڕۆژەكانی وەبەرهێنان، و هاوكات ڕوونكردنەوەیەك پێشكەشكرا لەگەڵ وردەكاری و خشتەكان كە بۆ خەرجییەكان و داهاتەكان ڕیزكراون.
    هەروەك ئەندامانی لیژنەی دارایی تیشكیانخستەسەر بڕی كۆی داهاتی نەوتی و نانەوتی و دەروازە سنوورییەكان ، لەگەڵ خەرجی ڕاستەقینە و ڕادەی پابەندبوونی هەرێم بە جێبەجێكردنی بڕگەكانی بودجە، سەرباری ئەوە گفتوگۆ كرا لەسەر بابەتی فەرمانبەرانی هەرێم و چۆنیەتی پاكتاوكردنی مووچەكانیان لەو بانكانەی كە لەلایەن بانكی ناوەندییەوە باوەڕپێكراون، و تەئكیدكرایەوە كە كۆبوونەوەیەك ئەنجام بدرێت بۆ گەیشتن بە چارەسەری ریشەیی.
    لە كۆتایی بەیاننامەكەدا هاتووە، كە لیژنەكە، لە میانی موداخەلەكانیدا ئاماژەی بە پێویستی پشتبەستن بە پرەنسیپی دادپەروەری كرد بۆ سەرجەم پارێزگاكان لەنێویاندا پارێزگاكانی هەرێم، لەگەڵ پێویستی لەبەرچاوگرتنی هەموو ئەو تێبینییانەی كە داوای كردووە لە بەیاننە فەرمییەكاندا داتایان پێبدەن بۆ ئەوەی تێڕوانینێكی یەكگرتوویان هەبێت.