پارێزگاری بانكی ناوەندی فرۆشگای نوێ بۆ فرۆشتنی دۆلار لە فڕۆكەخانەی بەغدا دەكاتەوە

ئابوری
  • 18-10-2023, 15:32
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق، عەلی موحسین عەلاق، فرۆشگای نوێی بۆ فرۆشتنی دۆلار لە فڕۆكەخانەی بەغدا كردەوە.
    بانكی ناوەندی لە راگەیندراوێكدا كە بەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، “ئەمڕۆ عەلی موحسین عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندی فرۆشگای نوێی كردەوە بۆ فرۆشتنی دراوی بیانی (دۆلار) بە گەشتیاران لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا”، ئاماژەیە بۆ ئەوەی “عەلاق كورتەیەك لە میكانیزمی پێشكەشكردنی ئەو خزمەتگوزارییانەی كە پێشكەش دەكرێن ئاگاداركرایەوە كە كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕكردن ٢٤ كاتژمێر لە ڕۆژێكدا بۆ كڕیارەكانیان ئامادەن.
    بەپێی راگەیندراوەكە عەلاق جەختی لەوە كردووەتەوە، “خێرایی تەواوكردنی مامەڵەكان لەلایەن بانكە حكومییەكان و كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕەوە كە دۆلار بە گەشتیارەكە دەفرۆشن لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، بەو پێیەی سنووردارە بە كاتێكی دیاریكراو”، جەختیشی لەوە كردەوە كە “هەنگاوی  كردنەوەی شوێنی نوێی فرۆشتن لە فڕۆكەخانە كاریگەری ئەرێنی دەبێت، بە تایبەت كە گەشتیار پشكی خۆی بەدەست دەهێنێت  لە دۆلار كاتێكی كورتی دەوێت.
    ئاماژەی بەوەشكرد، "كارەكانی كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕكردن لە فڕۆكەخانەكە لەلایەن بانكی ناوەندی عێراق و دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانییەوە چاودێری دەكرێن، ئەمە جگە لەوەی لقی بانكی كراوە كە كارەكانیان لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكانیان بۆ كڕیاران پراكتیزە دەكەن، لەنێویاندا فرۆشتنی دراوی بیانیبۆ گەشتیاران".