هەنگاوێكی حكومەت بۆ هەمواركردنەوەی یاسای موختاری گەڕەكەكان

ناوخۆ
  • 18-10-2023, 15:27
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی ناوخۆ هەنگاوێكی بۆ هەمواركردنەوەی یاسای موختاری گەڕەكەكان ڕاگەیاند بۆ پشتگیریكردن لە ئاسایشی ناوچەكە.

    لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی ناوخۆ، كە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێیدا هاتووە، “عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆ سەرپەرشتی 22مین كۆبوونەوەی ساڵی 2023ی دەستەی ڕای وەزارەتەكەی كرد، بە ئامادەبوونی زۆربەیئەندامانی، لە بارەگای هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی”.

    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "لە كۆبوونەوەكەدا باس لە بەهێزكردنی بەڕێوەبەرایەتییە ئەمنییەكان لە وەزارەت كرا لەگەڵ ژمارەیەك ئەندامی زیادە لە پاراستنی ئیمكاناتەكان لە سەرتاسەری وڵات. فەرمانی وەزاری (٦١٢) سەبارەت بە هێنانەكایەی كۆنترۆڵی نوێ بۆ هاوردەكردنی ویلەكانی جۆرە جیاوازەكانیش تاوتوێ كرا ، جگە لە تاوتوێكردنی ڕەشنووسی هەمواركردنەوەی یاسای موختارەكان، وەك پێشنیار كرا وەزارەتەكە چەند بابەتێك دەگرێتە ئەستۆ كە دەبێتە هۆی بەرزكردنەوەی ئاسایشی ناوچەكە و كاریگەرتركردنی موختارەكان لە ناوچەكانی خۆیاندا”.


    وەزیری ناوخۆ جەختی لەوە كردەوە "بەرژەوەندی زۆر بە ئەندامان، و كاراكردنی كادیرانی مامناوەند لە سەركردە و یەكەكاندا بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشەی ئەندامان و دابینكردنی پێداویستییەكانیان".