كۆنفرانسی٣٥ەمین بەپەلەی یەكێتی پەرلەمانی عەرەبی لە بەغدا دەستی بەكارەكانی كرد

سیاسی
  • 18-10-2023, 14:10
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سی و پێنجەمین كۆنفرانسی بەپەلەی یەكێتی نێوان پەرلەمانی عەرەبی لە بەغدا دەستیپێكرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە تێیدا هاتووە: "ئەمڕۆ لە بەغدا بە سەرۆكایەتی سەرۆك ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆكی یەكێتی پەرلەمانتارانی عەرەبی محەمەد حەلبوسی و بە بەشداری سەرۆكی پەرلەمان و شاندە عەرەبییەكان، كارەكانی سی و پێنجەمین كۆنفرانسی بەپەلەی یەكێتیی پەرلەمانی عەرەبی دەستیپێكرد". 
    هەربەپێی راگەیندراوەكە "لە كۆنفرانسەكەدا باس لە پێشهاتەكانی دۆخی غەززە دەكرێت".