بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، لیژنەی دارایی پەرلەمان میوانداری وەزیرانی دارایی فیدراڵی و هەرێمی كوردستانی كرد.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێیدا هاتووە، "لیژنەی دارایی میوانداری وەزیرانی دارایی فیدراڵی و هەرێمی كرد".
ئاماژەی بەوەشكرد، "میواندارییەكە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر داهاتی هەرێم و جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی بودجە هاتووە".