بەغداد – ا ه ع سەنتەری راگەیاندنی ئەمنی، ئەمرۆ یەك شەممە، رایگەیاند ئەو هەواڵەی چەند دەزگایەكی راگەیاندن بڵاویانكردوەتەوە سەبارەت بە كوشتنی دوو پاسەوانی بنكەكانی دەنگدان لە ناوچەی ئەعزەمیە لە باكوری بەغداد لەگەڵ تیرۆركردمی ئەفسەرێكی سوپا و ئەندامێكی حەشدی شەعبی لە ناوچەی حەبیبیە لە بەغداد دوورە لە راستیەوە. سەنتەری راگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، داوا دەكات پشت بە سەرچاوەی هەواڵی فەرمی ببەسترێت و لەسەرچاوانەی سەرپشككراوزن لەبری نانەوە ترس و دڵەراوكێ و ئاژاوە لەنێوان هاوڵاتیاندا.