سەرۆکی ئەنجوومەنی شورای قەتەر گەیشتە بەغدا

سیاسی
  • 18-10-2023, 11:18
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، حەسەن عەبدوڵڵا غانم، سەرۆكی ئەنجومەنی شورای قەتەر گەیشتە بەغدا.
    لە ڕاگەیەندراوێكدا لە نووسینگەی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێیدا هاتووە، “سەرۆكی یەكێتیی پەرلەمانی عەرەبی/سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران، محەمەد حەلبوسی، ئەمڕۆ پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كرد لە ئەنجومەنی شورای قەتەر، حەسەن عەبدوڵڵا غانم”.
    ئاماژەی بەوەشكرد، "سەردانەكە بۆ بەشداریكردن بووە لە سی و پێنجەمین كۆنفرانسی بەپەلەی یەكێتی پەرلەمانی عەرەبی لە بەغدا سەبارەت بە پێشهاتەكانی دۆخی غەززە".