وەك هاودەنگیەك و ماتەمین دەربڕینێك بۆ هێرشەكەی سەر نەخۆشخانەكەی غەززە هەموو فەرمانگەكانی دەوڵەت وەستاندێكیان رێكخست

ناوخۆ
  • 18-10-2023, 11:14
  • +A -A

    بەغدا - INAئەمڕۆ چوارشەممە، سەرجەم فەرمانگەكانی دەوڵەت و خوێندكارانی زانكۆ و قوتابخانەكان لە سەرانسەری عێراق هەڵوێستی هاودەنگی و ماتەمینی بۆ قوربانیانی غەززە و بۆردومانی نەخۆشخانەی مەعمەدانی بوون.

    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی : سەرجەم فەرمانبەران و كارمەندانی فەرمانگەكانی دەوڵەت و هەروەها خوێندكارانی زانكۆ و قوتابخانەكان، وەستاندێكی هاوپشتی و ماتەمینییان بۆ گیانی شەهیدانی گەلی فەلەستینیمان ڕێكخست كە لە دەستدرێژی زایۆنیدا بۆ سەر نەخۆشخانەی مەعمەدانی لە كەرتی غەززە”.
    دوێنێ سێشەممە، وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ڕایگەیاند كە لە بۆردومانی داگیركەری ئیسرائیل بۆ سەر نەخۆشخانەی مەعمەدانی ٥٠٠ كەس كوژراون و بریندار بوون.