چوارچێوەی هاوئاهەنگی داوای خۆپیشاندان دەكات بۆ ئیدانەكردنی كۆمەڵكوژی نەخۆشخانەی مەعمەدانی

سیاسی
  • 18-10-2023, 10:38
  • +A -A

    بەغدا - INA
    چوارچێوەی هاوئاهەنگی داوای لە گەلی عێراق كردووە خۆپیشاندانی بەرفراوان ئەنجام بدەن بۆ ئیدانەكردنی كۆمەڵكوژیی نەخۆشخانەی مەعمەدانی لە كەرتی غەززە.


    چوارچێوەی هەماهەنگییەكە لە بەیاننامەیەكی كورتدا كە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، داوا لە خەڵكی عێراق دەكات خۆپیشاندانی بەفراوان ئەنجامبدەن بۆ ئیدانەكردنی ئەو كۆمەڵكوژیەی لە نەخۆشخانەی مەعمەدانی لە كەرتی غەززە لە دژی خەڵكی بێتاوان ئەنجامدراوە.
    پێشتر وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ڕایگەیاندبوو كە لە بۆردومانی داگیركەری ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر نەخۆشخانەی مەعمەدانی ٥٠٠ كەس كوژراون و بریندار بوون.
    وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە بەیاننامەیەكدا كەبەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتبوو تێیدا ڕایگەیاند: “لە بۆردومانی نەخۆشخانەی مەعمەدانی زیاتر لە ٥٠٠ قوربانی لێكەوتەوە كە ٢٠٠ كەسیان شەهید بوون”.




    وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا، پەرەسەندنی ئەم دواییەی ململانێی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستینی بە كارەساتێكی جیهانی وەسف كرد و داوایكرد، وێنەی مانگی دەستكرد پێشكەش بكات بۆئەوەی بیسەلمێنێت كە لە پشت هێرشەكەی سەر غەززەوە نییە.