به‌غدا-INA
وەزارەتی دەرەوە بە توندترین شێوە ئیدانەی بۆردومانکردنی نەخۆشخانەی مه‌عمه‌دانی ئه‌هلی لە کەرتی غەززە لەلایەن دەسەڵاتی داگیرکەرەوە ده‌كات.
وەزارەتی ده‌ره‌وه لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، راگه‌یاندووه" بە توندترین شێوە ئیدانەی بۆردومانەکەی دەسەڵاتی داگیرکەری نەخۆشخانەی مه‌عمه‌دانی لە کەرتی غەززە دەکات، کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی سەدان شەهیدی بێ‌تاوان و برینداربوونی نه‌خۆش و هاووڵاتیانی فەلەستینی، جەختیش لەسەر هاودەنگیی حکومەت و گەلی عێراق لەگەڵ خەڵکی قودسی پیرۆز ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌روه‌ها داوای وەستاندنی هێرشی دوژمنکارانە بۆ سەر ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له‌وێ ده‌كه‌ین، چونكه پێشێلکارییەکی جددی بڕگەکانی یاسای نێودەوڵەتی و مرۆیی وساده‌ترین بەها سەرەتاییەکانی مرۆڤایەتیه.
هه‌روه‌ها راگه‌یاند" ئێمە هەڵوێستی نه‌گۆڕ و جێگری خۆمان سەبارەت بە پرسی فەلەستین دووپات دەکەینەوە، کە پرسێکی سەرەکی بوو و ئێستاش هەروایە، داوا لە هەموو وڵاتانی جیهان و بەتایبەت وڵاتانی گەورە و کاریگەر دەکەین دەستوەردان بکەن بۆ وەستان و ئیدانەکردنی ئەو پێشێلکاریانە و ئاگاداربوون له‌مەترسییەکانی، کە بە هەڕەشەیەکی نزیک بۆ سەر ئاسایشی بەکۆمەڵ لەسه‌ر ئاستی ناوچەییدا دادەنرێت.