به‌غدا-INA
محمه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران فه‌رمان به‌فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌ت وخوێنكاران ده‌كات ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه وه‌ستانێكی هاوده‌نگی وماته‌مینی ئه‌نجام بده‌ن.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران له‌راگه‌یێندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه راگه‌یاندووه" محەمەد شەیاع سودانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران فەرمانی بە فەرمانبەران و کارمەندانی هەموو فەرمانگەکانی دەوڵەت و خوێندکارانی زانکۆ و قوتابخانەکان کرد لە سەرانسەری عێراق بۆ ئەوەی ئه‌مڕۆ چوارشەممە کاتژمێر نۆی بەیانی وەستانێکی هاودەنگی و ماتەمینی ئەنجام بدەن لە شوێنی کارەکانیان وەکوو هاوسۆزییەک و ڕێزگرتنێک بۆ ڕوحی ئەو بێتاوانانەی لە ڕۆڵەکانی گەلی فەڵەستینی برامان کە لە ئەنجامی هێرشە دڕندانەکەی زایۆنیستەکان بۆ سەر نەخۆشخانەی مەعەمەدانی لە کەرتی غەزە بوونە قووربانی.