بهغدا-INA- فاتیمە ڕەحمە
ئەمڕۆ سێشەممە، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، لیوا یەحیا ڕەسووڵ هەنگاوی هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی چەک لە باشترین دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان پشتڕاستکردەوە، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە کاردانهوهیهكی گەورە لە لایەن کۆمپانیا و ڕێکخراوەکان وهاوڵاتیانهوه ههیه سەبارەت بە پێشکەشکردنی هاوکاری بۆ کەرتی غەززە.
لیوا یهحیا ڕەسووڵ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: لێدوانەکەی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان وردە، بۆ پڕچەککردنی هێزە چەکدارەکان بەپێی بارودۆخی ئێستا و مەرجەکانی قۆناغی تەواوکردنە بنیاتنانی توانای هێزە عێراقییەکان، ئهمهش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئاراستهیهك هەیە بۆ ئەوەی سەرچاوەی چەک و تەقەمەنی هەمەچەشن بێت وبهباشترین جۆر وله باشترین دامەزراوە جیهانییەکانەوە بێت.
ههروهها وتی" لە ئەولەویەتەکانماندا تەواوکردنی بنیاتنانی تواناکانی بەرگری ئاسمانی عێراقیە بۆ ئەوەی لەگەڵ قۆناغی داهاتوودا بگونجێت کە جیهان پێیدا تێدەپەڕێت. ئاماژەی بەوەشکرد" لێکتێگەیشتنمان لەگەڵ زۆرێک لە وڵاتانی پێشکەوتوو لە بواری دروستکردنی چەکدا بهردهوامی ههیه بۆ بنیاتنانی دامەزراوەی سەربازی و هێزە چەکدارەکان.
سەبارەت بە هاوکارییەکانی غەززە، لیوا یهحیا ڕەسووڵ دووپاتی کردەوە کەلیژنەیەک بە سەرۆکایەتی ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ مافی مرۆڤ پێکهێنراوه بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری، هەروەها كاردانهوهش لە لایەن کۆمپانیا و ڕێکخراو و هاووڵاتییانەوە هەیە، ولەکاتی وەرگرتنی هاوکاری و بەخشینەکان تەواو بوون بە فەرمی ڕادەگەیەنرێن.
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ئهوهشی خستهروو" كههەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی میسر هەیە بۆ گەیاندنی هاوکارییەکان لە ڕێگەی دەروازەی هاوبەشی ڕەفەح لە نێوان میسر و غەززەدا.