به‌غدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، موحسین مەندەلاوی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و حەمەد ئەلڕەحومی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانیی فیدراڵی ئیمارات ره‌وشی مرۆیی له‌کەرتی غەززە و ئەو ڕۆڵەی کە پێویسته وڵاتانی عەرەبی بگێرن تاوتووێیان كرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەنراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووه ڕایگەیاندووە: ئەمڕۆ، موحسین مه‌نده‌لاوی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، پێشوازیکرد له‌حه‌مه‌د ئه‌لره‌حومی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشمیانی فیدراڵی ئیمارات وشاندی یاوه‌ری كرد. كه‌به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌کارەکانی سی و پێنجەمین کۆنفرانسی بەپەلەی یەکێتی پەرلەمانەکانی عەرەبی سه‌ردانی عێراقی كردووه، کە سبەی چوارشەممە، بەغدا میوانداری دەکات بۆ تاوتووتێكردنی ڕووداوەکانی فەڵەستین.
هه‌روه‌ها وتی: هەردوولا باسیان لە بارودۆخی مرۆیی له‌كه‌رتی غەززە هەروەها ئەو ڕۆڵەی کە پێویسته وڵاتانی عەرەبی بیگێڕن لە شکاندنی گەمارۆ و ڕاگرتنی دەستدرێژی و گەیاندنی هاوکاری بەپەلە بۆ فەلەستینییەکان كرد.
مەندەڵاوی هەڵوێستی نه‌گۆر وپشتگیریكه‌ری عێراق بۆ پرسی فەلەستین دووپاتكرده‌وه و جه‌ختیشی له‌سه‌ر پێویستی بوونی هەڵوێستێکی یەکگرتووی وڵاتانی عەرەبی بەشدار لەو کۆنفرانسە بۆ مەحکووم کردنی ئۆپەراسیۆنە بەربەریەکان و کردەوە بۆ ئیدانه‌كردنی كاره دڕندانەکانی قەوارەی زایۆنیستی بەرامبەر بە خەڵکی سیڤیلی بێ به‌رگری لە غەززە و ڕەتکردنەوەی هەوڵەکانی ئاوارەکردنی خەڵک لەسه‌ر ماڵ و زەویەکانیان بە هەر بیانوو و ناونیشانێک.