بەغدا -INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران جەختی لەوە کردەوە کە چاکسازیی دارایی تەنیا دروشم نییە، هاوکات ئاڕاستەی سادەکردنەوەی سەرجەم ڕێکارەکانی بانکی کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە “ لە چوارچێوەی بەدواداچوونەکانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران بۆ پلانی جێبەجێکردنی چاکسازییە دارایی و کارگێڕییەکان لە کەرتی دارایی و بانکیدا، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، سهرپهرشتی کۆبوونەوەیەکی كرد کە پارێزگاری بانکی ناوەندی و بەڕێوەبەرانی بانکە حکومییەکانی لەخۆگرتبوو، تێدا ئەو ڕێکار و میکانیزمە کارانەی کە بۆ گەیشتن بە چاکسازی بانکی گیراونەتەبەر تاوتوێ کران، کە یەکێکە لە هەنگاوە بنەڕەتییەکان بۆ چاکسازی دارایی و ئابووری و کە حکومەت لە ڕێبازی جێبەجێکردنیدا دەیگرێتەبەر.
سەرۆکی ئهنجوومهنی وهزیران جەختی لەوە کردەوە کە چاکسازی دارایی تەنها دروشمێک نییە، بەڵکو کۆمەڵێک زاراوە و ڕێکارە کە حکوومەت بە بێ دوودڵی جێبەجێی دەکات، هەروەها ڕووبەڕووی هەموو ئەو ئاستەنگ و تهگهرانه دەبێتەوە کە ڕێگرن لە جێبەجێکردنی پلانی چاکسازیی وسیستماتیک ودیراسهكراو.
ههروهها رێنمایی دان كه سەرجەم ڕێکارە بانکییەکان سادەبكرێنهوه، هەروەها ئامادەکردنی لیستی پێشنیارکراوی ئاسانکاری و ڕێکارە سادەکراوەکان کە لەماوەی هەفتەیەکدا بخرێنەڕوو، جگە لەوەی پوختەیەک لە ئاستەنگەکانی بەربەست لە پرۆسەی چاکسازیی بانکیدا پێشکەش بکرێت، هەروەها پێشنیاری چارەسەری کاریگەر و جێبەجێکراو بۆیان بکرێت، بە شێوەیەک کە یارمەتیدەر بێت لە تێپەڕاندنی زەمینە تەقلیدییە پەسەندکراوەکان، کە ڕێگری لە گەیشتن بەو ئامانجانه دهكهن و حکومەت ئارەزووی پەرەپێدانی ئەم کەرتە ئابووری و خزمەتگوزارییە گرنگە دەکات.