بەغداد/INA
ئەمڕۆ یەکشەممە" محەممەد شیاع سودانی"سەرۆک وەزیران ڕێنماییدا بە پێدانی پارچەیەک زەوی نیشتەجێبوون بە سودمەندانی پاراستنی کۆمەڵایەتی، هاوکات جەختی لەسەر گرنگیدان بە کەرتی پەروەردە کردەوە.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاند:- ئەمرۆ یەک شەممە "محمد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران، سەرۆکایەتی دەیەمین خولی دانیشتنی کۆمسیۆنی باڵای هەماهەنگی نێوان پارێزگاکانی کرد و پێشهاتی گشتی بارودۆخی پارێزگاکان تاوتوێ کرا، هەروەک پێداچوونەوە بە هەڵوێستی مانگانەی پڕۆژەکان و گرنگترین کێشە و ئاستەنگەکان کرا و نەخشەی وەبەرهێنان بۆ پارێزگاکانی کەربەلا و دیوانیە پەسەند کراوە، بە لەبەرچاوگرتنی تێبینییەکانی بەشی کاروباری تەکنیکی لەدەزگای هەماهەنگی نێوان پارێزگارەکان.
سەرۆک وەزیران تەئکیدی لەسەر ڕێنماییەکانی پێشووی کردەوە لە سەرجەم پارێزگاکان لە ئەولەویەتیدان بە وەبەرهێنان و پرۆژە پیشەسازی و کشتوکاڵییەکان، بەهۆی کاریگەریی گرنگیان لە دابینکردنی هەلی کار وبەدەستهێنانی ئەو پێشکەوتنەی کە حکومەت لە پلان و بەرنامەکانیدا هەیەتی،هەر لە گرنگی پێدانی کەرتی پەروەردە و دابینکردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ قوتابیان و خوێندکاران، هەروەها دابینکردنی ئاوی خواردنەوە بۆ قوتابخانەکان.
لەبەیاننامەکەدا هاتووە:- کە بڕیاردرا سودمەندانی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی پارچەیەک زەوی نیشتەجێبوونیان پێبدرێت. بەپێی ئەو ڕێنمایانەی کە لەلایەن وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو و نیشتەجێکردن دانراوە، دوای ڕەزامەندی سەرۆک وەزیران، بەئامانجی دەستەبەرکردنی ژیانێکی شایستەبۆیان.
هەروەها ڕێنماییدا بە چاکسازی کارگێڕی کە حکومەت کاری لەسەر دەکات، بڕیاردرا لیژنەیەک بە سەرۆکایەتی ڕێکخەری گشتی بۆ کاروباری پارێزگاکان پێکبهێنرێت و بە ئەندامێتی وەزیری دارایی، سێ پارێزگاو دەستەی وەبەرهێنانی نیشتمانی، کە بڕیارە دیاریکردنی ئەو دەسەڵاتانە دەدات کە دەگوازرێنەوە بۆ بەڕێوەبەرانی بەشە لاوەکییەکانی بەشی خانووبەرەی دەوڵەت لە پارێزگاکان.
بۆ پاڵپشتی لە پڕۆژەی پیشەگەری، ڕەزامەندی لەسەر تەرخانکردنی بڕی (4) ملیار دینار درا ، بۆ خەرجی کارگێڕی بۆ هەر پارێزگایەک، لە ڕێگەی ڕێکاری گواستنەوە، یان لە تەرخانکردنی داهاتی دەروازە سنوورییەکان، یان گواستنەوە لە داهاتی پترۆدۆلار، بەپێی ئەو میکانیزمەی یەکێتی تۆپی پێی عێراق پێشکەشی کردووە.
ڕاسپاردەکانی لیژنەی فەرمانی دیوانیە (23446) پەسەند کران، بەم شێوەیەی خوارەوە:
ئەم بەشانەی خوارەوە وابەستەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو و نیشتەجێکردن و شارەوانی گشتیەکان دەبن.
-سندوقی نیشتەجێکردنی عێراق.
-سەنتەری نیشتمانی بۆ ڕاوێژکاری ئەندازیاری.
-سەنتەری نیشتمانی بۆ تاقیگەی بیناسازی.
-فەرمانگە توێژینەوەی بیناسازی.
-فەرمانگە ئاوەدانکردنەوەی ئەندازیاری.
-فەرمانگە کارە گشتیەکان و چاککردنەوە.
ئەم فەرمانگانە خوارەوە ناوخۆیین و کەوتوونەتە ژێر وابەستەی پارێزگاکان:
-بەڕێوەبەرایەتی شارەوانییە گشتییەکان.
-بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاوەڕۆ.
-بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو.
-فەرمانگەی نیشتەجێبوون.
-فەرمانگەی بیناسازی.
-فەرمانگەی ڕێگاوبان و پردەکان.
-فەرمانگەی پلاندانان و بەدواداچوون.
-بەڕێوەبەرایەتی گشتی پلاندانانی شار.
بڕیاردرا تایبەتمەندی و خاوەندارێتی لە نۆژەنکردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانەکاندا دیاری بکرێت، بەم شێوەیەی خوارەوە:
ئەو ڕێگاوبانانەی کە لە بەیاننامەی ژمارە (1ی ساڵی 2022)دا باسکراون، و قەدەغەکردنەکانیان کە لە بەیاننامەی ژمارە (2ی ساڵی 2022)دا باسکراوە، کە لەلایەن وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنەوە دەرچووە، ڕێگای فیدراڵین کە بەتەواوی ملکەچی دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵین .
ڕێگا سەرەکییەکان و قەدەغەکردنەکانیان کە لە دوو بەیاننامەکەی پێشوودا باس لە تایبەتمندیان کراوە، بە ڕێگا ناوخۆییەکان دادەنرێت کە دەکەونە ژێر دەسەڵاتی پارێزگاکان لە هەموو بابەتەکانی پەیوەست بە کاروبارەکانیان، تەنانەت ئەگەر پارێزگارەکان بەیەکەوە ببەستنەوە، هەروەها ئەو ڕێگا سەرەکیانەی کە دەکەونە ژێر دەسەڵاتی پارێزگاکانەوە لە دەرەوەی دیزاینی بنەڕەتی، بە بەغدای پایتەختیشەوە، بە ڕێگای فیدراڵی دادەنرێت کە ملکەچی دەسەڵاتی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە دەبێت.
هەروەها ئەو ڕێگا لاوەکیانەی لە بەیاننامەکە خراوەتەروو، ڕێگای هاوبەشن لە نێوان پارێزگاکان و وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، و بە بڕیارێکی هاوبەشی هەردوولا بەڕێوەدەبرێن و پەرەیان پێدەدرێت.
هەروەها ئەو ڕێگا ناوخۆییانەی لە بەیاننامەی سەرەوە باسکراون بە ڕێگای ناوخۆیی دادەنرێت کە پابەندی دەسەڵاتی هەرێم و پارێزگاکانن لە هەموو بابەتەکانی پەیوەست بە کاروبارەکانیان.
سەرجەم ئەو ڕێگاوبانانەی لە بەیاننامەی ژمارە (1ی ساڵی 2022)دا خراوەتە روو:- کەوتوونەتە ژێر دەسەڵاتی بەڕێوبەرایەتی گشتی هاتوچۆ لە وەزارەتی ناوخۆ، لەڕووی جێبەجێکردنی یاسای هاتووچۆ و جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی سەلامەتی و ئاسایش و کەلوپەل.
بڕیاردرا، لە میانی کۆبوونەوەکەدا، کە پارێزگاکان بەرپرسیارێتی دامەزراندنی و جێبەجێکردن و پاراستنی ئەو پرد و تونێلانە لە ئەستۆ بگرن کە لە دوو بڕگەی سەرەوەدا باس نەکراون.
سەبارەت بە وێستگەکانی کێشکردن، ئەم بڕیاڕانەی خوارەوە دران:-
-فەرمانگەی ڕێگاوبان و پردەکان لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن چاودێری پابەندبوونی وەبەرهێنەران دەکات بە وێستگە سەرەکییەکانی کێشکردن.
وەزارەتی ناوخۆ دەوریەی جێگیر دادەنێت بۆ ئەوەی بارهەڵگرەکان برۆن بۆ ناو وێستگەکانی کێشکردن و تێپەڕن بۆ دڵنیابوون لە کێشی بارەکانیان.
-دوبارە پشکنینی بارهەڵگرەکان و دابەزاندنی باری زیادە.
-وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن هەموو ئەو ڕێگا سەرەکیانە دەگرێتەوە کە پێویستیان بە دانانی وێستگەی کێشکردن هەیە.
هەروەها بڕیاردرا وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بەرپرسیارێتی جێبەجێکردن و پاراستنی پرد و تونێلەکان بەپێی ئەم ناوچانەی خوارەوە لە ئەستۆ بگرێت:
-پردی پەڕینەوە لە ڕووباری دیجلە و فورات بە هەموو جۆرەکانیەوە.
-پردەکان کە درێژییان لە 100 مەتر زیاترە بەسەر ڕووبار و کەناڵە لقەکاندا هەن.
-ئەو پردانەی کە ڕێگا سەرەکی و ڕێگاوبانەکان دەبڕن، لەوانەش ڕێگای ژمارە یەک، و ڕێگا فیدراڵیەکان.
- ئەو تونێلانەی کە لە ناو ڕێڕەوی ڕێگا سەرەکییەکان و ڕێگا سەرەکییەکان هەڵکەوتوون.
پارێزگاکان دەتوانن کاری چاککردنەوە لەسەر تونێل و پردەکانی ئێستا ئەنجام بدەن دوای هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و پەسەندکردنی ئەو بڕیارانەی کە بۆ ئەو مەبەستە دراون.
کۆمکاری عەرەبی پشتیوانی لهداواکاری عێراق دهكات