دەقی بڕیارەکانی پەرلەمان لەبارەی بۆردومانی دڕندانەی سەر کەرتی غەزە

سیاسی
  • 15-10-2023, 19:56
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) دەقی بڕیارەکانی دانیشتنی ئەمڕۆ یەکشەممەی ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی  بۆردومانی دڕندانە بۆسەر کەرتی غەززە بڵاودەکاتەوە.
    فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرام لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ  ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا رایگەیاندوە:- ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر بڕیارەکانی داوە  بۆ تاوتوێکردنی بۆردومانی دڕندانەی سەر کەرتی غەززە و ئەو گەمارۆیەی بەسەریدا سەپێنراوە، کەتیایدا چەند بڕیارێکی دا:-
    1- مەحکوومکردنی سیاسەتی دڕندانەی قەوارەی زایۆنی هەر لە  کوشتن و ئاوارەکردن و ڕووخاندنی ماڵیان ، بۆیە مافی فەلەستینییەکانە بەرگری لە خاک و مافە دەستبەسەرداگیراوەکانیان بکەن.
    2- داوا لە حکوومەتی عێراق دەکەین هەموو ڕێوشوێنێک بگرێتەبەر بۆ پاڵپشتی و فریاگوزاری بۆ گەلی فەلەستین بەتایبەت لە کەرتی غەززە.
    3- داواکردن لە پەرلەمانی عەرەبی کە دانیشتنێکی بەپەلەی یەکێتیی پەرلەمانە عەرەبییەکان لە بەغدا ئەنجام بدات بۆ ئەوەی هەڵوێستێکیان هەبێت کە لەگەڵ ئیرادەی گەلانی عەرەبدا بگونجێت.
    4-داواکردن لە نەتەوە یەکگرتووەکان کە بەپەلە کاربکات بۆ کردنەوەی دەرچە بۆ گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ گەلی فەلەستین.
    5- داواکردن لە ئەنجوومەنی ئاسایش بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەستۆ بگرێت بە وەرگرتنی ئەوەی کە پێویستە بۆ ڕاگرتنی پەرەسەندن و کوشتار و ئاوارەبوون لە دژی گەلی فەلەستین.
    6- کردنەوەی دەرچەی فەرمی بۆ بەخشین و هاوکاری حکومی و ناحکومی بۆ پاڵپشتیکردن لە گەلی فەلەستین.
    7- جەختکردنەوە لەسەر هەڵوێستی پتەو و پشتیوانانەی عێراق لەسەر پرسی فەلەستین و مافی گەلی فەلەستین بۆ دامەزراندنی دەوڵەت و سەروەری تەواویان بەسەر خاکەکانیاندا.