بەغداد/INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"موحسین مەندەلاوی" جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، داوای کرد چارەسەری کەمی خزمەتگوزارییەکان لە پارێزگای بابل بکرێت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاندوە:-مەندەلاوی لە نووسینگەکەی خۆی بەئامادەبوونی پەرلەمانتار " بورهان مەعموری " پێشوازی لە ژمارەیەک شێخی پارێزگاری بابل کرد.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- لە دیدارێکدا باس لە واقیعی پارێزگای بابل و دیارترین ئەو گرفتانەی ڕووبەڕووی ئەو پارێزگایە بۆتەوە خرانەرقو ، هەروەک جەختکرایەوە لەسەر پێویستی چارەسەرکردنی کەمی خزمەتگوزارییەکان و گرنگی پەرەپێدانی دەروازەکانی شارەکە و پێشخستنی لە هەموو ئاستەکاندا بەهۆی پێگەی شارستانی و کولتوورییەوە.