بەغداد/INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەنجوومەنی نوێنەران دانیشتنی خۆی بۆ سبەی دووشەممە هەڵگرت، دوای دواخستنی تەواوبوونی دەنگدان لەسەر ئەو مادانەی کە ماونەتەوە، لە ڕەشنووسی یاسای دەستەی نیشتمانی ڕێکخستنی ئەتۆمی و تیشک و کیمیایی و بایۆلۆجی.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەن لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاندووە:- ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر بڕیارەکانی ئەنجومەن دا بۆ تاوتوێکردنی بۆردومانی دڕندانەی کەرتی غەززە و ئەو گەمارۆیەی کە بەسەریدا سەپێنراوە.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- ئەنجومەنی نوێنەران کۆتایی هێنا لەسەر خوێنەوەی ڕاپۆرتی پڕۆژە یاسای پرۆتۆکۆڵی عەرەبی بۆ ڕێگریکردن و بەرەنگاربوونەوەی چەتەی دەریایی ، هاوپێچ لەگەڵ تەواوکەری ڕێککەوتننامەی عەرەبی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان.
بەیاننامەکە ئەوەشی خستۆتەروو:- کە ئەنجومەنی نوێنەران تەواو کردنی دەنگدان لەسەر ئەو مادانەی کە ماوەتەوەی لە ڕەشنووسی یاسای دەستەی نیشتمانی بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەتۆمی و تیشک و کیمیایی و بایۆلۆجی دواخست بۆ دانیشتنی سبەی دوو شەممە .