بەغداد/INA
ئەمڕۆ یەکشەممە ،وەزارەتی پەیوەندییەکان ڕایگەیاند:- کە پۆستی عێراقی لە ڕیزبەندی یەکێتی پۆستە جیهانیەکان 12 پلە پێشکەوتووە.
وەزارەتی پەیوەندییەکان لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاندووە:- لە ڕاپۆرتی پێوەرەکانی گەشەپێدانی پۆستە جیهانیەکان دەرکەوتووە:- کە پۆستی عێراقی کێبڕکێکارە لەگەڵ ژمارەیەک پۆستی عەرەبی و نێودەوڵەتی،هەروەها دەستکەوتی پێشکەوتوی بەدەستهێناوە لە گەشەپێدان و پێشوەچونی گەورە لە خزمەتگوزارییەکانی پێشکەشکردنی و پەرەپێدانی چەندین سیستەمی پێشکەوتوو لە کارەکانیدا.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :- چالاککردنی هێڵی فڕۆکەوانی لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکانی گواستنەوەی ئاسمانی (عێراق-ئیمارات)، بۆتە هۆی زیادبوونی جوڵە و قەبارەی پۆستە دەرچووەکان و پڕۆژەکانی دیکە لەگەڵ سیستەمەکانی QCS_IPS _CDS _GCSS و چالاککردنی خزمەتگوزاری پۆستی خێرا.