وەزارەتی رۆشنبیری: هاوکاری نێودەوڵەتی هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانی نایاسایی بەشوێنەوارەوە

ناوخۆ
  • 15-10-2023, 17:08
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوارە دێرینەکان دۆزینەوەی چەند  کەل وپەلێکی کۆن ونبووی ڕاگەیاند.
    هەروەک بەدواداچوونی خۆی لەگەڵ وڵاتان پشتڕاستکردەوە،بۆ بوونی هاوکاری نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانی نایاسایی بەکەل و پەلی شوێنەوار.
    لەوبارەیەوە "ئەحمەدعەلەوی" وتەبێژی فەرمی وەزارەت،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی کە بازرگانی نایاسایی بە کەلوپەلی کۆن و شوێنەوارناسی دەکرێت، کە لەڕاستیدا زەحمەتە  کۆتایی بەم بابەتە بهێنرێت.
    هەروەک جەختیکردەوە  لەسەر بوونی رێکاری یاسای لەسەر ئاستی پشکنین لە گومرگی لە وڵاتانی پەیوەندیدار بە پرسی بازرگانیکردن بە کەلوپەلی کۆن، جگە لە هاوکاری نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانی نایاسایی بە کەڵو پەلی  کۆن و کولتووری و شوێنەوارناسی.
    راشیگەیاند:- کە وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوارە دێرینەکان  و دەستەی گشتی شوێنەوارە دێرینەکان بەدواداچوون دەکەن بە چاودێریکردنی سەرجەم ئەو بازاڕانەی کە دەزانن کەلوپەلی کۆنیان تێدا هەیە، هەروەها تۆمارێکی ونبووی کۆن هەیە کە لە هەر شوێنێک دەربکەون بەدواداچوون دەکەین بۆی .
    ئاماژەی بەوەشدا :- کە وەزارەت لەڕووی مێژووییەوە سەرکەوتوو بوو لە وەرگرتنەوەی 17 هەزار و 338 پارچە لە  دوو ساڵی رابردوو،هەروەک سەرکەوتوو بوو لە وەرگرتنەوەی 6 هەزار پارچە لە مۆزەخانەی بەریتانیا 8 مانگ لەمەوبەر.
    ووتیشی :- هەوڵی وەزارەت بەردەوامە، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی عێراق و باڵیۆزخانەکانمان لە وڵاتە پەیوەندیدارەکان، کە لە ئەنجامدا ئەو شوێنەوارانە دەرهێنراونەتەوە  بۆ مۆزەخانەی عێراق، بۆ ئەوەی بخرێنە ناو مۆزەخانەی عێراقەوە.