بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە" لەتیف جەمال ڕەشید" سەرۆک کۆمار ، گەیشتە ڕۆمای پایتەختی ئیتالیا.
سەرۆکایەتی کۆمار لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاندووە:- کە ئەمرۆ"لەتیف جەمال ڕەشید" سەرۆک کۆمار، بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی جیهانی خۆراک، گەیشتە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا .