بەغداد/INA
ئەمرۆ یەک شەممە "موحسین مەندەلاوی" جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران،جەختی لەسەر پێویستی دەستپێکردنی هەڵمەتی فراوان کردەوە بۆ تەواوکردنی ئەو پڕۆژانەی کە لە بەغدا ماونەتەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە:-ئەمرۆ "محسین مەندەلاوی"جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەئامادەبوونی ژمارەیەک پەرلەمانتار ،لە نووسینگەی خۆی لەگەڵ "عەمار موسا "ئەمینداری بەغدا و ستافی پێشکەوتووی ئەمنداریەتیەکە کۆبوویەوە .
"مەندەلاوی"جەختی لە پێویستی هەوڵی زیاتر بۆ گەشەپێدانی واقیعی پایتەخت کردەوە، بەمەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ سەرجەم هاووڵاتیان، و گرنگیدانی زیاتر بەو ناوچانەی کە چڕی دانیشتووانیان زۆرە، ئەوە جگە لە دەستپێکردنی هەڵمەتی فراوان بۆ تەواوکردنی ئەو پڕۆژانەی کە پێویستن و لەبەغدا ماونەتەوە.