بەغداد/INA
ئەمرۆ یەک شەممە "عەبدولەتیف وەهبی" سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی دادی عەرەبی و وەزیری دادی مەغریب، داوای کرد کە هەنگاوی هاوبەش بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری لە جیهانی عەرەبیدا بندرێت.
"وەهبی" لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی دادی عەرەبی، کە لە بەغدای پایتەخت بەڕێوەچوو و پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو، ڕایگەیاند:-سوپاسی میوانداری عێراق دەکەین بۆ میوانداری و گرنگیدان و جددییەتی کەە کۆنفرانسەکە
دا نیشانیدا، هەروەک سوپاسی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی دادی عەرەبی کرد لە بارەی کارنامە و ئامادەکردنی بڕیارەکان بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی دادی عەرەبی.
ئاماژەی بەوەشدا کە میوانداریکردنی ئەم کۆبوونەوەیە لەلایەن عێراقەوە ئاماژەیە بۆ قەبارە و توانای عێراق، ئەمەش جارێکی دیکە گەڕانەوەیە بۆ ناو ڕیزەکانی عەرەب و ئەو وڵاتە بەهێزەی ئامادەیە لە ڕۆڵی عەرەبیدا پشتڕاست دەکاتەوە، بەو بۆنەیەوە سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ "سەرکردایەتی عێراق و حکومەت و خەڵکەکەی دەربڕی بۆ میوانداریکردن و خەمخۆری.
لە درێژەی قسەکانیدا وەهبی ووتیشی:- وەزارەتی داد و پێکهاتەکانی پشتڕاستی دەکەنەوە کە ئەزموون و توانای بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەکان ئەرێنییە، بۆیە داوای لە هەموو لایەک دەکەین بە هاوبەشی کاربکەن لە بەرژەوەندی دادپەروەری و مافی هاووڵاتیان لە چوارچێوەی وڵاتانی عەرەبیدا.