سەرۆك وەزیران سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی كرد بۆ بەدواداچوون بۆ دۆسیەی چاكسازی ئیداری لە دەروازە سنوورییەكان

سیاسی
  • 15-10-2023, 14:22
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەجومەنی وەزیران كۆبوونەوەیەكی بۆ بەدواداچوون بۆ دۆسیەی چاكسازیی ئیداری بۆ دەروازە سنوورییەكان ئەنجامدا.
    فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وتیایداهاتووە :محمد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی  ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكی تەرخانكراو بۆ تاوتوێكردنی دۆسیەی دەروازە سنوورییەكان و ئەو چاكسازییە ئیداریانەی لەوێ جێبەجێدەكرێن، ئاماژەی بەوەكرد : كە كۆبوونەوەكە مامەڵەی لەگەڵ دیارترین تەحەددیات و ئاستەنگەكان كرد كە ڕێگری دەكات لە پێشكەوتنی ئەم كەرتە گرنگە، بە ئامادەبوونی سەرۆكی دەستەی دەروازە سنوورییەكان و ژمارەیەك لە ڕاوێژكارانی دیوانی سەرۆكایەتی حكومەت و بەڕێوەبەری گشتی دەستەی گشتی باج.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لە میانی كۆبوونەوەكەدا سەرۆك وەزیران پێداچوونەوەی بە ڕاپۆرتێكی ورددا كرد سەبارەت بە كاری دەروازە سنوورییەكان و پلان و ڕێڕەوی گەشەپێدانیان، هەروەها هەوڵەكانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بە ئاشكراكردنی كۆمەڵێك ئۆپەراسیۆنی دەستكاری و ساختەكاری، هەروەها كارگێڕی ئەو ڕێوشوێنانەی كە گیراوەتەبەر كە بەشدارن لە پەرەپێدانی ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشكەش دەكرێن.