هەولێر - INA
وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمری ئەمڕۆ یەكشەممە بوونی پلانی گەورەی بۆ دۆزینەوەی ماددە هۆشبەرەكان لە دەروازە سنوورییەكان پشتڕاستكردەوە، هاوكات ئاماژەی بە چەند ڕێكارێك كرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان.
شمری لە وتارەكەیدا لە میانی كۆنفرانسی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و ماددە دەروونییەكان كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو: بەڵای ماددە هۆشبەرەكان ڕێژەیەكی زۆری بەخۆیەوە بینیوە، بۆیە ناچار بووین كۆبوونەوە ئەنجام بدەین بۆ ڕووبەڕووبوونەوە ئەم بەڵا مەترسیدارە كە هەڕەشە لە وڵاتەكەمان دەكات.
ئاماژەی بەوەشكرد : پلان هەیە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی فیدراڵی هاوشانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم و وەزارەتی تەندروستی فیدراڵی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و ئەنجامدانی خول و وۆرك شۆپ و جەختیشیكردەوە ئەو وەزارەتانە كاردەكەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانی ماددە هۆشبەرەكان بە پاڵپشتی سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی بۆ داڕشتنی پلانی گەورە.
شەمەری ووتیشی: لەگەڵ كۆمیسیۆنی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان هەماهەنگیمان كرد بۆ هەمواركردنەوەی یاساكە و كاركردن بۆ تەرخانكردنی پارچە زەوییەك بۆ دامەزراندنی سەنتەری چاكسازی تەندروستی.
جەختیشی لەوە كردەوە : كە وەزارەتەكەی پلانی گەورەی هەیە بۆ دۆزینەوەی ماددە هۆشبەرەكان لە دەروازە سنوورییەكان، هەروەها بۆ دانانی ئامێری تایبەت بۆ ئەوە و جەختیشیكردەوە : پێویستی هەمووان كۆببنەوە بۆ زاڵبوون بەسەر بەڵای ماددە هۆشبەرە مەترسیدارەكان و ڕزگاربوون لێیان.
یەكەمین كۆنفرانسی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و كاریگەری هزرییەكان لە شاری هەولێر دەستیپێكرد، ئەمڕۆ یەكشەممە بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆی فیدراڵی بە نوێنەرایەتی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆكی حكومەتی هەرێم مەسرور بارزانی و بەرپرسانی ناوەند و هەرێم و ژمارەیەكی زۆر لە ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی.