بەغدا - INA
دەستەی گشتی گومرگی ئەمڕۆ یەكشەممە دەست بەسەر 63 بارهەڵگردا ڕاگەیاند كە سەرپێچی مەرجەكانی هاوردەكردنیان لە گومرگی ناوچەی باكور كرد بوو.
لە ڕاگەیەندراوێكی دەستەكەدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : بەڕێوەبەرایەتی گومرگی ناوچەی باكوور و بەشی لێكۆڵینەوە و بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی، توانیان دەست بەسەر (63) بارهەڵگردا بگرن كە پڕبوون لە (مەڕمەڕ ، سیرامیك ، فەرش ، ئامێری كارەبای،كەرەستەی یەدەگ ، گەنمەشامی زەرد ، ساردكەرەوە، گەنم ، جۆ ،كەرەستەی بیناسازی ، بۆری پلاستیكی ، جل و بەرگ ، زیادكەری خۆراك ، زیادكەری كۆنكرێت ، قاڵبی ئاسن ، پرۆفایلی ئەلەمنیۆم ، ئامێری وەرزشی ، سابوون ، زەیتوون + كەرەستەی پلاستیكی ، ئامێری جل شۆردن) و مادەی هەمەجۆرەكانی تر ئەو ماددانە كە مەرج و كۆنتڕۆڵە كارپێكراوەكانی هاوردەكردن پێشێل دەكەن..
ئاماژەی بەوەشكرد : ئۆپەراسیۆنی دەستبەسەرداگرتن بە هاوكاری پۆلیسی گومرگی ئەنجامدراوە، ئاماژەی بەوەشكرد : رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر سەرپێچیكردن بەپێی یاسای گومرگی كارپێكراو گیراوەتەبەر.