بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەستگیركردنی پێنج كەسی داواكراوی ڕاگەیاند كە دوو كەسی لەوانە هاریكاری دارایی بۆ تیرۆرستانی داعش كردووە لە ناوچە جیاجیاكان.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : بە پشتبەستن بە ڕێنماییەكانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی و سەرپەرشتی سەرۆكی دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر فەریقی یەكەمی روكن عەبدولوەهاب ساعدی، مەفرەزەكانی دەزگاكە زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆنیان لە ناوچە جیاجیاكانی وڵات ئەنجامدا.
ئاماژەی بەوەشكرد: هێزێكی تایبەت لەو دەزگایە دوو تیرۆریستی لە پارێزگای كەركوك دەستگیركرد، كە ئەركی گواستنەوە و هاریكاری دارایی چەتەكانی داعشیان لە كەرتی كەركوكدا هەبووە، ئاماژەی بەوەشكرد 4 مۆڵگەی لەناوبراون و ئەو كەرەستانەی لەناویاندا بوون لە كەركوكدا ئازادكراون قەزای مەخمور.
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا: لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنەكانی دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەڵای ماددە هۆشبەرەكان، دوو بازرگانی مادەی هۆشبەر لە پارێزگای سەڵاحەدین لە قەزای تكریت دەستگیركران و كۆمەڵەیەكی گەورەی مادەی هۆشبەر لە باكووری تكریت دۆزرایەوە كە ماددەی تەقەمەنی و هاوەنی تێدابوو.
ئاماژەی بەوەشكرد: مەفرەزەكانی دەزگاكە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵكردنی ماددە هۆشبەرەكانی پارێزگای واست، بازرگانێكی ماددە هۆشبەرەكانیان لە پارێزگای واست لە باشووری وڵات دەستگیركردووە.
جەختیشی لەوە كردەوە كە دەستگیركردنی ئەو تیرۆریستانە توانای چەتەكانی داعش لە كەرەستە و دارایی و گواستنەوەدا زۆر لاواز دەكات، هەروەها هەوڵەكانیان لە پارێزگای كەركوك بڵاوەپێدەكات. هەروەها دەستگیركردنی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكان بە شێوەیەكی كاریگەر یارمەتیدەر دەبێت بۆ وشككردنەوەی سەرچاوەكانی تیرۆر و بەرەو لەناوبردنی تەواوەتی.