بەغدا - INA
وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمری ئەمڕۆ یەكشەممە پشتڕاستی كردەوە كە وەزارەتەكە پشتیوانی بێسنووری لەلایەن سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی وەرگرتووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان.
وەزارەتەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ئاماژەی بەوەكردووە :ئەمڕۆ عەبدولئەمیر شمری وەزیری ناوخۆ بەشداری كۆنفرانسێكی كرد كە لە شاری هەولێر بە سەرپەرشتی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانی عێراق لەژێر ناونیشانی (بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و كاریگەری هزرییەكان)، ئاماژە بەوە دەكات كە كۆنفرانسەكە كۆمەڵێك وتار لەلایەن كەسایەتی و قەوارە پەیوەندیدارەكانی بەرەنگاربوونەوەی ئەم بەڵایە لەخۆگرتبوو.
شمری جەختی لەوە كردووەتەوە بەپێی بەیاننامەكە تاوانی ماددە هۆشبەرەكان یەكێكە لەو تاوانە گرنگ و مەترسیدارانەی كە هەڕەشە لە قەوارەی دەوڵەتی عێراق دەكات، جەختیشی لەوە كردەوە كە لە ئەولەویەتەكانی بەرپرسانی جێبەجێكاری دۆسیە تایبەتمەند لە ئاسایشی وڵاتەكەدا.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: كە ماددە هۆشبەرەكان ڕووبەرێكی بەرفراوانی لە بیركردنەوەی كۆمەڵگە مۆدێرنەكاندا داگیركردووە بەهۆی ئەو كاریگەرییە نەرێنییانەی لە ئەنجامی ئەوەوە دروست دەبن و كاریگەرییە وێرانكەرەكانی لە هەموو لایەنەكانی ژیانی كۆمەڵایەتی و ئابووری و سیاسی و ئەمنیدا.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: كە وەزارەتی ناوخۆ وەك دەسەڵاتی پەیوەندیداری سەرەكی لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم تاوانە گەورەیە، پشتیوانی بێسنووری لەلایەن سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی وەرگرت كە داوای لێكردین بۆ پەرەپێدانی پلانی داهاتووی واقیعیتر و گەورە مەبەستتر لە ڕووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و كاریگەرە هزرییەكان و لەخۆگرتنی كاریگەرییەكانیان و چارەسەری گونجاو بۆی دابنێن.