بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە عەبدولەتیف جەمال ڕەشید سەرۆك كۆمار وڵاتی بەجێهێشت و بەرەو ئیتاڵیا بەڕێكەوت.
لە ڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی كۆمار كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : سەرۆك كۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ وڵاتی بەجێهێشت و بە سەردانێكی فەرمی بەرەو ئیتاڵیا بەڕێكەوت.
ووتیشی: سەردانەكەی سەرۆك كۆمار بۆ ڕۆما بۆ بەشداریكردنە لە كۆڕبەندی جیهانی خۆراك كە ڕێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵ ڕێكیدەخات، هەروەها عەباس جبر عەلیاوی وەزیری كشتوكاڵ و جەبار فریح عەباس ئەندامی پەرلەمان و ژمارەیەك لە بەرپرسان یاوەری سەرۆك كۆمار دەكەن.