بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە، وەزارەتی دارایی هۆشداری دا ئەو پەیج و ئەكاونتی ساختانە كە خۆیان بە ناو و نازناوی وەزیرەكەی نیشان دەدەن.
لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتەكەدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە: وەزارەتی دارایی دووپات لە وریایی خۆی دەكاتەوە لە بەرامبەر ئەو ئەكاونت و پەیجە ساختانەی كە خۆیان لە ناو و نازناوی وەزیرەكەی تەیف سامی محمد دەناسێنن.
ئاماژەی بەوەشكرد: وەزیر تەیف سامی هیچ پەیجێكی لە فەیسبووك نییە، هەروەها بەرپرسیار نییە لەو پۆستانەی كە ئەو پەیجە ساختانە بانگەشەیان بۆ دەكات، داواش لە هاوڵاتیان دەكات زانیاری و هەواڵ لە ماڵپەڕی وەزارەت و پەیج و ئەكاونتە فەرمییەكانیەوە وەربگرن.