كەش و هەوای عێراق: باران وهەورە بروسكە و بەرزبوونەوەی تۆز وخۆڵ

ناوخۆ
  • 15-10-2023, 11:27
  • +A -A

    بەغدا -   INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی كەشناسی بارودۆخی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی دەكات باران و خۆڵبارین لە ماوەی هەفتەی ئێستادا بەرزبێتەوە.
    لە ڕاگەیەندراوێكی دەستەكەدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : كەشوهەوای وڵات بۆ سبەی دووشەممە لە ناوچەی ناوەڕاست  روون و تۆزاوی دەبێت، هاوكات لە ناوچەی باكور كەشوهەوا نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و تۆزاوی لەگەڵ هەورە بروسكە لە شوێنی جیاواز، بەتایبەتی لە بەشەكانی باكووری، و با خێرایی باكووری ڕۆژئاوا بۆ مامناوەند، چالاكە لە ڕۆژدا، دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز لەوێ، لە كاتێكدا كەشوهەوای ناوچەی باشوور ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بای مامناوەندی باكووری ڕۆژئاوا، دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ  و پلەكانی گەرما كەمێك لە ڕۆژی پێشوو لە سەرتاسەری وڵات دادەبەزن.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: كەش و هەوای ڕۆژی سێشەممە ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە سەرتاسەری وڵات، پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرتاسەری وڵات.
    هەروەها كەشوهەوای ڕۆژی چوارشەممە ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور، هاوكات كەشوهەوا لە ناوچەكانی باكور نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارینی پەرشوبڵاو لە بەشەكانی باكوور و سەبارەت بە پلەكانی گەرماش لە بەشەكانی ناوەڕاست و باكوور لە ڕۆژی پێشوو نزیك دەبنەوە، لە كاتێكدا كەمێك زیاتر لە ڕۆژی پێشوو لە بەشی باشووری وڵات.
    ئاماژەی بەوەشكرد : كەش و هەوای وڵات بۆ پێنجشەممەی داهاتوو لە ناوچەی ناوەڕاست نیمچە هەور دەبێت، هاوكات لە ناوچەكانی باكور و باشوور كەش و هەوا نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری پەرشوبڵاوی بارانبارینی سووك، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە سەرتاسەری وڵاتدا.