بەغدا - INA
دەزگای هەواڵگری ڕۆژی یەكشەممە 16ی تشرینی دووەمی 2019لەناوبردنی 4 تیرۆریستی سەر بە چەتەكانی داعشی لە نەینەوا ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێكی ئاژانسەكەدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : مەفرەزەكانی دەزگای هەواڵگری تایبەتمەند لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە نەینەوا، بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییە دروستەكانی پەیوەست بە بوونی پێنج داواكراو بەپێی بڕگەكانی مادەی چوارەمی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، لە یەكێك لە ناوچەكانی پارێزگای نەینەوا.
ئاماژەی بەوەشكرد : تیمێكی كاری هەواڵگری پێكهێنرا بۆ كۆكردنەوەی زانیاری و ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەی پێویست و بە بۆسەیەكی ورد، چوار تۆمەتباری داواكراو دەستگیركران، ئاماژەی بەوەشكرد : لەڕێگەی لێكۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباران بەڕاشكاوی دانیان بەوەدا ناوە كە سەر بە چەتەكانی داعشن لەناوچەكانی داعش بەناو (سەربازگەی شێخ ئەبی سەعد ئەنساری و عەسكەر وتیمی خالید ئیبن وەلید و دیجلە ) و ئەوانیش بۆ ئەوە بڕە پارەیە كاریان وەرگرتبوو.
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی: لێدوانەكانیان تۆمار كران و ڕەوانەی لایەنی پەیوەندیدار كران وەك ئامادەكارییەك بۆ ئامادەبوونیان لەبەردەم دەسەڵاتی دادوەری بۆ وەرگرتنی سزای دادپەروەرانەی خۆیان.