بەغداد - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی خستنەڕووی خەڵاتی خۆی بۆ زیرەكی دەستكرد لە توێژینەوەی زانستیدا ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەت كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : خەڵاتی زیرەكی دەستكرد لە توێژینەوەی زانستیدا لە بوارەكانی زانستە پزیشكییەكان، ئاسایش، بەرگری، بیابانبوون، خۆراك، و ژینگە دەستیپێكرد.
ئاماژەی بەوەشكرد : پێشبڕكێكە كە ئامانج لێی هاندان و ڕێزگرتنە لە داهێنان و نایابی لە بواری زیرەكی دەستكرد و بەكارهێنانەكانی لە توێژینەوەی زانستیدا،خەڵاتی دابەشكراوی لەنێوان دە ملیۆن دیناری عێراقی بۆ یەكەم، حەوت ملیۆن دیناری عێراقی بۆ دووەم و پێنج ملیۆن دیناری عێراقی بۆ براوەی سێیەم.
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی : پێشبڕكێكە مامۆستایان و خوێندكارانی خوێندنی سەرەتاكان و باڵا لە زانكۆ حكومی و ئەهلیەكانی عێراق لەخۆدەگرێت، هەروەها سەرجەم توێژەرانی سەرجەم دامەزراوە دەوڵەتییەكان، ئاماژەی بەوەشكرد پێشكەشكردن بریتییە لە ناردنی توێژینەوەی بڵاوكراوە یان وەرگیراو بۆ بڵاوكردنەوە لەڕێگەی پلاتفۆرمی ئەلیكترۆنی خەڵاتەكەوە (https ://ai-prize.com)) و تا 15ی ژانویەی 2024 بەردەوام دەبێت.