هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی جەخت لە گرنگی بەردەوامبوونی هەوڵە دیپلۆماسییەکان ده‌كه‌نه‌وه‌ لەگەڵ وڵاتانی جیهان لە پێناو پاراستنی گەلی فەڵەستین

سیاسی
  • 15-10-2023, 08:11
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌راگه‌یێندراوێكدا راگه‌یاند"
    ئێوارەی دوێنێ شه‌ممه‌، محەمەد شەیاع سودانى سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران میوانداری کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کرد کە تیایدا تاوتوێ پێشکەوتنەکانی ئێستای خاکی فەڵەستین داگیرکراو کرا.
    ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە ئیدانەی هێرشە بەردەوامەکانی زایۆنیستەکانیان کرد بۆ سەر خاکە داگیرکراوەکان و بەئامانجکردنی ڕاستەوخۆی هاوڵاتیانی مەدەنی لەگەڵ ئەو گەمارۆدانە دڕندانەی کە دەسەڵاتدارانی داگیرکەر بۆ سەر کەرتی غەزە جێبەجێی دەکات و دەبێتە  هۆی خراپتربوونی بارودۆخی مرۆیی فەلەستینییەکان، هەروەها داوایان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بەرپرسیارێتیی خۆی بگرێتە ئەستۆ و کاربکات بۆ ڕاگرتنی ئەو پێشێلکاریانەی کە دژی فەلەستینییەکان ئەنجام دەدرێن.
    هه‌روه‌ها بەشداربووانی کۆبوونەوەکە هەڵوێستی حکومەت و گەل و پەرلەمانی عێراقیان بەرز نرخاند، بەتایبەت هەڵوێستی مەرجەعییەی باڵای ئایینی لە نەجەف و داوای بەردەوامبوونی خۆپیشاندان و چالاکییە جەماوەری و نیشتمانییەکان کرد بۆ پشتگیریکردنی پرسی فەڵەستینییەکان.
    هەروەها سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ حکومەتی عێراق دەربڕی بۆ هەڵوێستی بوێرانەی لە بەرگریکردن لە گەلی فەلەستین و جەختیان لە گرنگی بەردەوامبوونی هەوڵە دیپلۆماسییەکان کردەوە لەگەڵ وڵاتانی جیهان لە پێناو پاراستنی گەلی فەڵەستین.
    ئامادەبوانی کۆبوونەوەکە داوایان لە ئەنجومەنی نوێنەران کرد، پڕۆژە بڕیارێک و هەڵوێستێکی یەکگرتوو لەبارەی پێشێلکارییەکانەوە لە خۆبگرێت.