بەغداد/INA
ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی گواستنەوه ڕایگەیاند:- جێبەجێکردنی ڕێگای گه شه پێدان لەسەر لایەنی تورکیا وەستاوە،کەخۆی لە پشتڕاستکردنەوەی ئاڵوگۆڕی داتا و هەماهەنگی نێوان هەڕ دوولا لە سنووری عێراق و تورکیا دەکات .
لە بەیاننامەیەکی وەزارەت،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ئەوەشی خستۆتەروو:- کە بە ڕێنمایی ڕاستەوخۆی وەزیری گواستنەوە و گەیاندن ،تیمێکی تەکنیکی لە وەزارەتەوە،بە سەرۆکایەتی بەڕێوەبەری گشتی هێڵی ئاسنین و بە یاوەری نوێنەرانی وەزارەتەکانی دەرەوە و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و شارەوانیەگشتیەکان، سەردانی خاڵی بەیەکگەیشتنی سنووری ڕێگای گەشەپێدان لەگەڵ لایەنی تورکی کرد.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- تیمی تەکنیکی بە یاوەری شارەزایانی کۆمپانیای ئیتاڵی دیزاینی پڕۆژەکە یان داناوە، لەگەڵ وەفدی تورکیا بە سەرۆکایەتی بەڕێوەبەری گشتی هێڵی ئاسنی تورکیا و ئەندازیارانی هێڵی ئاسنی تورکیا کۆبوونەتەوە، و داتا و هەماهەنگییان لەگەڵ یەک گۆریوەتەوە.
وەزارەتی گواستنەوە لەبەیاننامەکەیدا ئەوەشی راگەیاندوە:- کە وەزارەت هەنگاوێکی کردەیی بەدەستهێناوە کە ڕێگە خۆشدەکات بۆ دەستپێکردنی کارەکانی دەستپێکردنی ڕێگای گەشەپێدان لە نێوان هەردوولا، هەریەکەیان لە خاکی خۆیاندا دەست پێبکەن.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە:- کە خاڵی پەیوەندی سنووری بۆ ڕێگای گەشەپێدان لەنێوان هەردوو بەشی هێڵی ئاسن و ڕێگای زەمینی هاوتا کراوە.