بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممە، ئەنجوومەنی نوێنەران رایگەیاند کە دانیشتنەکەی بۆ سبەینێ یەکشەممە هەڵگرت.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاند:- پەرلەمان دانیشتنەکەی بۆ سبەینێ یەکشەممە دواخست.
ئەمڕۆ شەممە،ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی خۆی تایبەت بە تاوتوێکردنی گەمارۆدان و بۆردومانی دڕندانەی کەرتی غەززە بە سەرۆکایەتی "محەمەد حەلبوسی " سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجامدا.
لەو بارەیەوە فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەکیدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ، ناردبووی ڕایگەیاندبو:- کە "محەمەد حەلبوسی" سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،کارەکانی دانیشتنی ژمارە (21)ی هەڵبژاردنی پێنجەمی، دانیشتنی ساڵی دووەمی یاسادانانی ،خولی یاسادانانی دووەمی کردەوە، کە بە ئامادەبووان 205 پەرلەمانتار بەڕێوەچوو.