لیوا یەحیا ڕەسول عێراق وەرگرتنی هاوکاری و یارمەتییە مرۆییەکانی بۆ گەلی فەلەستین ڕادەگەیەنێت

سیاسی
  • 14-10-2023, 20:59
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ شەممە" لیوا یەحیا ڕەسووڵ " وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان،شێوازی وەرگرتنی ڕاستەوخۆی هاوکاری و یارمەتییە مرۆییەکانی بۆ گەلی برای فەلەستین ئاشکراکرد.
    ڕەسووڵ لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ڕایگەیاندووە:- سبەی یەکشەممە،لە کاتژمێر نۆی بەیانی بۆ ماوەی 24 کاتژمێر لە ڕۆژێکدا، وەرگرتنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ گەلی برای فەلەستین دەست پێدەکات.
    وەک رەسول وتی: ئەم هەنگاوە بەپێی ڕێنماییەکانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانە،کە خۆی لە پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش دەبینێتەوە بۆ گەیاندنی هاوکاری و یارمەتییە مرۆییەکان بە گەلی برای فەلەستینی کە لە غەززە گەمارۆدراون.
    کە  هەڵمەتە لە ژێر ناونیشانی (ترس لە عێراق بۆ ئەقسا) بەڕێوە دەچێت.
    ئاماژەی بەوەشکرد:- شوێنی پێشوازی  بۆ مەبەستی وەرگرتنی هاوکاری بەم
    ناونیشانانەی خوارەوە دەبێت:
    یەکەم - بارەگای فەرماندەیی بەرگری ئاسمانی…. بەرامبەر عەباسی کوری فەرناس.
    دووەمیان - کۆمەڵگەی (الرسول الأعظم) لە ناوچەی ئەعزەمیە.
    سێیەم: بازاڕە ناوەندییەکان( الأسواق المركزية ) لە شارەوانی ناوچە جیاوازەکان.
    لە درێژەی قسەکانیدا "رەسول " ئەوەشی خستەروو:- کە بەم  ژمارە تەلەفۆنانەی خوارەوە دەتوانێرێت هاوکارییەکان بگەیەندرێن:
    07729972739
    07709763848