بەغداد - INA
ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی گواستنەوە ڕێژەی تەواوبوونی پڕۆژەكانی بەندەری گەورەی فاوی دیاریكرد، و ئاماژەی بەوەشكرد: ڕێژەی تەواوكردنی كارەكان لە پێنج جێگادا كە بەدەست هاتووە لەسەدا 75ی تێپەڕاندووە.
وەزارەت لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: پێشكەوتن لە كاركردن لە پڕۆژەكانی بەندەری گەورەی فاودا هەیە، و ئاماژەی بەوەشكرد: رێژەی تەواوكردن لە پێنج جێگادا كە بەدەستهاتووە 75%ی تێپەڕاندووە، لەكاتێكدا ڕێژەی تەواوبوون لە گۆڕەپانی كۆنتێنەرەكاندا گەیشتووەتە زیاتر لە 60%.
راشیگەیاند: باقی پڕۆژەكان شایەتحاڵی پێشكەوتنن لە ڕێژەی تەواوبوون، و رونیشیكردەوە: قۆناغەكانی یەكەمی داڕشتنی سیاسەتی كارپێكردن بۆ پڕۆژەی بەندەری فاو دەستیپێكردووە و پەیوەندی لە نێوان پرۆسەی تەواوكردن و پلانی كارپێكردندا هەیە.
ئاشكراشیكرد: قۆناغی یەكەمی پلانی كارپێكردن خرایە بەردەم وەزیری گواستنەوە ڕەزاق محیبس سەعداوی و هاوكات وەزیر پێشكەشی لیژنەی باڵای كرد بە سەرۆكایەتی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، كە سەرپەرشتی ڕێڕەوی گەشەپێدان و كارپێكردنی بەندەری گەورەی فاو دەكات.
لە بەیاننامەكەدا جەخت لەوەشكراوەتەوە: ئێستا قۆناغی دووەم ئامادە دەكەین، پاشان قۆناغی سێیەم، بۆ تەواوكردنی هەموو هەنگاوە دروستەكان كە بەندەری فاو دەكاتە وێستگەیەكی گرنگی جیهانی لە بازرگانی دەریاییدا.
رونیشیكردەوە: بەندەری فاو یەكێكە لە وێستگە گەورە و جیهانییەكانی گواستنەوەی بازرگانی بۆ گواستنەوەی بازرگانی ناوچەی هیندستان و خۆرهەڵاتی ئاسیا و بازرگانی چین بەرەو ئەوروپا و ناوچەی قەوقاز، ئەوە جگە لە توركیا.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد