پەرلەمان بە سەرۆكایەتی حەلبوسی كۆدەبێتەوە

سیاسی
  • 14-10-2023, 18:11
  • +A -A

    بەغداد  - INA
     ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ شەممە، بە سەرۆكایەتی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، دانیشتنی تایبەت بە تاوتوێكردنی گەمارۆدان و بۆردومانی دڕندانەی كەرتی غەززە ئەنجامدا.
    فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، راگه‌یاندووه‌: محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، كارەكانی دانیشتنی ژمارە (21)ی خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی ساڵی دووەمی یاسادانانی خولی دووەمی یاسادانانی كردەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: ژمارەی ئامادەبووان گەیشتە 205 پەرلەمانتار،و ئاشكراشیكرد: ئێستا ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی گەمارۆدان و بۆردومانی دڕندانەی كەرتی غەززە و خراپی بارودۆخی مرۆیی دەكات.