بەغدا - INA - حەسەن فەواز
ئەمڕۆ شەممە، عەمار موسا ئەمینداری ئەمانەی بەغدا دووپاتیکردەوە كهبە ڕێنمایی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران پێشکەوتنی بەهێزی لەگەڵ پڕۆژەی نوێی نیشتهجێ بۆ شارههیه بهمهبهستی چارهسهركردنی لە قەرەباڵەغی دانیشتوان، هاوکات ئاماژە بەبەردەوامبوونی قۆناغەکانی دروستكردنی شارە نوێیەکانیشی دا.
موسا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: ڕووبەڕووبوونەوەی قهیرانی زیادبوونی دانیشتوان لە بەغدای پایتەخت و بەپێی دیدگای پلانی گشتگیری گەشەپێدانی شارەکەیه، لهدروستکردنی شاری نوێیەكان لە دەرەوەی سنوورەکانی بەغدای پایتەخت، ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر دروستكردنی 4 شاری نیشتەجێبوونی نوێ، لەنێویاندا شاری جەواهیری کە دەکەوێتە سنوورەکانی پارێزگای بەغدا.
ههروهها وتی" کارەکان بەردەوامن بۆ دروستكردنی شاری عەلی وەردی، نزیک شاری بەسمایە، جگە لە پەسەندکردنی دیزاینەکانی قۆناغی یەکەمی شاری سەدر، و جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژەیەی کە لەناو لیستی وەزارەتی پلانداناندایە".
ڕوونیشیکردەوە" دروستكردنی شارە نوێیەکان سوودی بۆ بەغدای پایتەخت دەبێت، چونكه شارەکان له تەنیشت بەغدای پایتەخت دروستدەكرێن و ئەو قەرەبالغییە دانیشتوانان کە لەناو پایتەختدا هەیە چارهسهر دهبێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کەچاوەڕوان دەکرێن ژمارەی دانیشتوانی بەغدای پایتەخت بۆ ساڵی 2030 ببێته نزیکەی 11 ملیۆن و 375 هەزار کەس، ئەمەش لەبەر ڕۆشنایی واقیعی ئێستای پایتەخت ئەو زیادبوونانە هەڵناگرێت، بۆیە دەبێت پەنا بۆ دروستکردنی شارە نوێیەکان لە دەرەوەی سنوورەکانی پایتەخت ببرێت بۆ كەمكردنەوە ئەم قەرەبالغیه.
پێشتر ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕیوه لەسەر ڕەوانەکردنی پڕۆژەکانی دروستكردنی چوار شاری نیشتەجێبوونی نوێ بۆ کۆمپانیا تایبەتمەندەکانی بیانی و ناوخۆیی.
لهكۆتایی دا وتی" شارەکان بریتین لە شاری جەواهیری لە بەغدا، غەزلانی لە نەینەوا، جەنائین جەدیدە لە بابل، زیفاف لە کەربەلای پیرۆز.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات