بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە، قاسم ئەعەرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی دووپاتیکردەوە کە هەڵوێستی حکومەتی عێراق سەبارەت بە ڕووداوەکانی فەلەستین ڕوون و ڕاشکاوانە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ڕایگەیاندووە“ ئەعەرەجی ئەمڕۆ شەممە، لە نووسینگەی خۆی پێشوازی لە کریستیانا هۆمان باڵیۆزی نوێی ئەڵمانیا لە بەغدا کرد”.
ههروهها وتی: لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، ئەعەرەجی بەخێرهاتنی باڵیۆزی نوێی ئەڵمانیای لە بەغدا کرد، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا، جەختی لەسەر ئامادەیی عێراق کردەوە بۆ هاوکاریکردنی وڵاتانی دۆست لە هەموو بوارەکاندا، بەتایبەتی ئەوانەی خزمەت بە بەرژەوەندی هاوبەشی عێراق دەکەن لەگەڵیاندا وڵاتانی جیهان”.
ئەعەرەجی ئاراستهی پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان عێراق و ئەڵمانیا روونیكردهوه، بەتایبەتی هاوکاری لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ئالوگۆڕی زانیاری و ئاواتی عێراق بۆ بەردەوامبوون و پتەوکردنی ئەو پەیوەندییانە، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی ههردوو وڵات بکات”.
راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی باسی لە پرسی فەلەستین و رهوشی برایانی فەلەستینی لە غەززە كهرووبهرووی چی دەبنەوە، وجەخت لەسەر هەڵوێستی ڕوون و ڕاشکاوی حکومەتی عێراق کردەوە لەسەر ئەوەی لە فەڵەستین ڕوودەدات لە ڕێگەی بەیاننامەی حکومەتەوە، بەیاننامەی سەید سیستانی، و چالاکییە جەماوەرییەکان، کە هەموویان داوای پشتیوانی بۆ مافەکانی گەلی فەلەستین و مافی دامەزراندنی دەوڵەتەکەیان دەکرد.
ئەعەرەجی جەختی لەوە کردەوە کە "سزادانی بەکۆمەڵ بۆ خەڵکی سڤیل لە غەززە وکوشتنی منداڵان قبوڵ ناکرێت و بڕینی ئاو و کارەبا و پێداویستییەکان پێشێلکردنی بنەما مرۆییەکانە".
ئاماژەی بەوەشکرد" هەر لەشکرکێشییەک بۆ سەر غەززە دەبێتە هۆی گڕگرتنی ناوچەکە.
لهلای خۆیەوە باڵیۆزی ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەدا کە "ئامانجی هاوبەش کە وڵاتەکەی هەوڵدەدات لەگەڵ تهواوی جیهان بەدەستی بهێنێت، وەستاندنی پەرەسەندنی غەززە و وەستاندنی ئاگرەکە و کردنەوەی ڕێگایه بۆ هەوڵە مرۆییە نێودەوڵەتییەکان بۆ ڕزگارکردنی ژیانی خەڵکی غەززە له هاوڵاتیانی مەدەنی.