بەغداد/ INA ئامینە سهلامی
ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیران مهزهر محهمهد ساڵح ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە چوار ئاڕاستەی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی وزە دیاریکرد.
ساڵح بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند" کە عێڕاق بە بەشێکی کارا دادەنرێت لەستڕاتیژیەتی وزەی جیهانی لەمیانەی کارایی لە ڕێکخراوی ئۆپک ، سیاسەتی وزەی نیشتیمانی کە سەرۆک وەزیران جەختی لەسەرکردەوە بەدوو ئاڕاستەدا ڕەودەکات بۆ پشتیوانی گەشەسەندنی ئابووری و بەرزکردنەوەی سەرچاوەکانی وزەکەیەکەمیان بەکارهێنانی گازو گازی یاوەرە لە بەرهەمهێنانی کارەبا، دووەمیشیان چوونەناو چەرخی وزەی نوێیە بەتایبەتی وزەی خۆر کە لەگەڵ ئامانجەکانی ژینگەدا گونجاوبێت.
هەروەها ئاماژەی بەوەکرد کە عێڕاق بەیەکێک لە باشترینی ئەو وڵاتانە دادەنرێت کەسوود وەربگرێت لە کاتژمێرەکانی ڕۆژهەڵاتن ، دووەمیش پشتیوانیکردنی وەبەرهێنانە لە سیستەمەکانی وزەی جێگرەوە بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی ئاوی سازگار لە بەرهەمهێنانی کارەبا.