بەغداد/ INA
دەروازە سنووریەکان ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە گەشتیارێکی عێڕاقی دەستگیرکردووە کە بڕەپارەیەکی زیاتری لەوە پێبووە کە بانکی ناوەندی عێڕاقی دیاریکردووە.
بەیاننامەی دەروازەسنووریەکان کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کە تیمەکانی دەروازەی شلامچە توانیان کە گەشتیارێکی عێڕاقی دەستگیربکەن کە بڕەپارەیەکی زیاتری پێبووە لەوەی بانکی ناوەندی بڕیاری لەسەرداوە.
وتیشی گەشتیارەکە 61 ملیۆن و 950 هەزاردیناری پێبووە و بۆ بابەتەکە پەڕاوی لێکۆڵینەوە کرایەوەو تاوانبارەکەش حەواڵەی بنکەی پۆلیسی شلامچە کرا.