بەغداد/ INA
بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە دەستگیرکردنی 9 تیرۆریستی لە شەش پارێزگا ڕاگەیاند.
بەیاننامەی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت راگهیاند" پاش بەدەستهێنانی زانیاری ورد لە بەشی فەرماندەییەکانی 8٫9٫11٫10٫14٫16٫17ی سەربە هەواڵگری سەربازی ودانانی بۆسە لە پارێزگاکانی بەغداو ئەنبارو کرکوک ونەینەوا و میسان و سڵاح الدین دەرەنجام 9 تیرۆریستی داعش دەستگیرکران بەپێی مادەی چواری یاسای نەهێشتنی تیرۆر لە قەزاکانی ڕومادی وفەللوجەو کەڕمەو دبس و کەحلاو موسڵ و شەرگات و ناحیەی ڕەشید .
وتیشی تیرۆریستەکان ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدارکران و ڕێکاری یاساییان بۆ وەردەگیرێت.