بهغدا-INA
محەمەد شیاع سودانی ىسەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەیانی ئەمڕۆ شەممە سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی کرد کە تایبەت بوو بە بەدواداچوون لەسەر ئۆتۆماتیککردنی گومرگ و بەستنەوەی تۆڕەکان بە ئامادەبوونی نوێنەری کۆنفرانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بازرگانی و گەشەپێدان (ئەونتکاد).
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لهراگهیێندراوێكدا كهبۆ ئاژانسی ههواڵی عێراقی ناردووه راگهیاند" سهرۆك وهزیران پێداچوونەوەی بۆ ڕاپۆرتێکی ورد کرد کە تیایدا پێشکەوتنی کار لە جێبەجێکردنی قۆناغی یەکەمی جێبەجێکردنی سیستەمی جیهانی بۆ ئۆتۆماتیککردن و مۆدێرنکردنی گومرگ (ئەسیکودا) ڕوونکراوەتەوە لەگەڵ دیارترین کێشە و ئاستەنگییەکان و چۆنییەتی زاڵبوون بەسەریاندا، تاکوو جێبەجێکردنی پەنجەرەی تاک بۆ بازرگانی دەرەکی لە ڕێگەی جێبەجێکردنێکی گشتگیر لە تەکنەلۆژیای زانیاری کە بەشدار دەبێت لە یەکخستنی ڕێوشوێنە گومرگییەکان و دەرکردنی بەیاننامەی ئەلیکترۆنی و ئاڵوگۆڕکردنی داتاکان.
ههروهها سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران فەرمانی جێبەجێکردنی هەموو پابەندبوونە داراییەکانی کرد بۆ تەواوکردنی پێداویستییەکانی قۆناغی یەکەم و دابینکردنی ژێرخانی پێویست بۆ سەرکەوتنی پڕۆژەکە، هەروەها فەرمانی کرد بە جێبەجێکردنی وۆرکشۆپی تەکنیکی بۆ ناساندنی ئەم پڕۆژە گرنگە، کە پاڵپشتی هەوڵەکانی حکومەت دەکات بۆ پەرەپێدانی ژێرخانە ئابوورییەکان بە پێی بنەماکانی پاکی و شەفافیەت.
سودانی جەختی لەوە کردەوە کە پڕۆژەی ئۆتۆماتیککردنی گومرگ یەکێکە لە گرنگترین تەوەرەکانی چاکسازی ئابووری کە لەلایەن حکومەتەوە پەسەندکراوە لە چوارچێوەی پێشینەکانی بەرنامەی حکومەت، هەروەها بنەمایەکی گرنگە و خاڵی دەستپێکردنی جێبەجێکردنی چاکسازییە دارایی و بانکییەکانە بەگوێرەی تێڕوانین و بەرنامەی حکومەت بۆ جێبەجێکردنی بازرگانی ڕاستەقینە و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.