جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆك وەزیران: ماوەی داهاتوو دەستكەوتی خێرا دەبیندرێت لەخزمەتگوزارییەكان

ناوخۆ
  • 14-10-2023, 12:54
  • +A -A

    بەغدا -  INA-  حەسەن فواز
    ئەمڕۆ شەممە، عەلی ڕەزوقی لامی جێگری بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆك وەزیران دووپاتی كردەوە كە ماوەی داهاتوو شایەتی دەستكەوتی گەورە و خێرا دەبێت لەسەر ئاستی خزمەتگوزاری و پڕۆژەكان.
    لامی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: حكومەت كار بۆ تەواوكردنی ئەو پڕۆژانە دەكات لەزووترین كاتدا كە ڕێژەی تەواوكردنیان زۆرە، ئەمە جگە لە خستنەبازاڕی پاكێجی پڕۆژەی نوێ، لەوانەش پرۆژه‌ی لابردنی قەرەباڵغی و تەنگەنەكان و نوێی پڕۆژەی نەخۆشخانەكان.
    جەختیشی لەوە كردەوە كە گەلی عێراق له‌ماوەی داهاتوودە كە دەستكەوتی گەورە و خێرا دەبینێت لە ئاست پێداویستییەكانیاندا كه‌نیشانه‌ی ئەوەیە كە خەمی یەكەم و دواهەمین و ئامانجی حكومەت ته‌نها هاووڵاتییە.