كەشناسی: بەرزبوونەوەی ئاستی تۆز و خۆڵ وپلەكانی گەرما

ناوخۆ
  • 14-10-2023, 12:12
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ شەممە، دەستەی كەشناسی ره‌وشی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی بەرزبوونەوەی ئاستی خۆڵ و تۆز و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما دەكات.
    لە ڕاگەیەندراوێكی دەستەكەدا كە بەده‌ستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە: سبەی یەكشەممە كەشوهەوا  ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور لەگەڵ زیادبوونی خۆڵبارین، هەروەها نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو لەگەڵ  ئەگەری بارانبارین لە بەشەكانی باكووری ناوچەی باكوور و پلەكانی گەرما بەرز دەبنەو و كەمێك كەمترە لە ڕۆژی پێشوو لە هەموو ناوچەكانی وڵاتدا.
    هه‌روه‌ها وتی: كەش و هەوای ڕۆژی دووشەممە ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەی ناوەڕاست، نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو لەگەڵ هەورەبروسكە لە شوێنە جیاوازەكان لە ناوچەی باكور، هەروەها لە ناوچەی باشووریش ساماڵ دەبێت، به‌ڵام پلەكانی گەرما بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو چەند پلەیەك دادەبەزن.
    ئاماژەی بەوەشكرد: رۆژی سێشەممەی داهاتوو كەشوهەوا ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور، هەروەها نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارینی پەرشوبڵاو لە ناوچەی باكور، و پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە ناوەڕاست و ناوچەكانی باكوور و پلەكانی گەرما كەمێك لە ڕۆژی پێشوو لە ناوچەی باشوور دادەبەزن.
    ڕوونیشیكردەوە: پێشبینییەكانی كەشوهەوا بۆ ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو كەشوهەوایەكی ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەكانی ناوەڕاست، نیمچە هەور بۆ هەور لەگەڵ ئەگەری بارانبارینی پەرشوبڵاو لە ناوچەی باكوور، هەروەها لە ناوچەكانی باشووری وڵات نیمچە هەور دەبێت و پلەكانی گەرما  لە ناوچەی ناوەڕاست كەمێك بەرز دەبنەوەو پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوون ده‌بن لە ناوچەكانی باكور و باشوور.