بهغدا-INA
محەممەد حەلبوسی سەرۆکی ئهنجوومهنی نوێنهران لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا تاوتوێی ڕێککەوتنی هاوبەشی ستراتیژی کرد کە لەنێوان عێراق و فەرەنسا واژۆ کراوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئهنجوومهنی نوێنهران لە ڕاگەیەنراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە“ محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ هەینی، لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی کۆماری فەرەنسا کۆبووەوە، و لە کۆبوونەوەکەدا باسكرا لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و ڕێککەوتنی هاوبەشی ستراتیژی کە لە نێوان حکومەتی عێراق و فەرەنسادا واژۆ کراوە، هەروەها پێویستی هەنگاوەکانی بەرەو پێشهوبردنی بە شێوەیەک کە لە خزمەتی بەرژەوەندییەکانی هەردوو گەلی دۆستدا بێت.
ههروهها لە کۆبوونەوەکەدا هەوڵەکانی هێورکردنەوەی دۆخی ناوچەکەش تاوتوێ کرا و جەختیشکراەوە كهپێویسته وڵاتانی دۆست، لەوانە فەرەنسا، هەنگاو بنێن بۆ کەمکردنەوەی گرژی و پەرەسەندنهكان، هەروەها گرنگی ڕەچاوکردنی لایەنە مرۆییەکان و پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی لە کەرتی غەززە و کردنەوەی کەناڵەکانی فریاگوزاری.